نیشـــتمان ئه­ی خاک و خۆڵی تۆ کڵه­ی چاوانـمه
نیشـــتمان ناوی به­ڕێزت هێزی ڕۆح و گیــانـــمه
نیشـــتمان ئه­ی به­ر­به­یانت رۆشنێ ئــــێمانــمه
نیشــتمان ئێواره­کانت خه­ڵوه­تی عـــــیرفانــــمه
             نیشــتمان قوربانی کوێســتانت دڵی پڕ ده­ردی مـن
             نیشــــتمان حه­یرانی گه­رمێنت هه­ناسه­ی سه­ردی من

***

نیشـــتمان سه­رمه­شقی به­رزێ هیممه­ته کۆماری تـــۆ
مـــه­رکه­زی زانستێ و عیرفانه لادێ و شــــاری تۆ
نیشــتمان باغاتی فیرده­وسه هـــه­موو گوڵزاری تۆ
عیــززه­ت و فه­خره هه­مو نـــــه­خشی ده­ر و دیـواری تۆ
         نیشـــتمان ئه­ی شاخ و داخانت ئومێدی دڵ هــــه­مو
         نیشــتمان ده­شـت و بیابانت به­هـه­شتی ئا­ره­زو

***

نیشــتمان شه­رته که تۆزی ڕێت به ئـــه­م دنیا نه­ده­م
شــــه­رته تا ماوم له شه­رتی گیان فـــیدایی لانه­ده­م
نیشــتمان شه­رته له عه­شقی پاکی تۆ ســه­ر بانه­ده­م
شه­رته ­قه­ت گوێ بۆ ره­قێب و وه­سوه­سه­ی ئه­عدانه ده­م
         نیشــتمان ئه­ی فێنکی قه­لبم شنه­ی کـــوێستانه­که­ت
         نیشــتمان ئه­ی ئاوی ژێنم خاکی کوردسـتانه­کــه­ت

***

نیشــتمان ئیحسانی تۆیه خوێنی باو باپـــێری من
هێـــزی شـــان و نوری دیده و قودره­تی ته­دبـــیری من
نیشـــــتمان گه­ر خوێنی من پاکه و حه ڵاڵه شــــیری من
هـــه­ر له سـه­ر رێ خۆشه ویسـتی تۆیـــه بڕواو بیری من
         نیشــتمان دایم له سه­ر ئاواتی به­رزی نــــاوی تــــۆم
         خاترت جـــه­م بێ به­ڵا گه­ردانی خاک و ئــاوی تـــۆم

***

لاوی کــورد ئه­ر پاکه شێرت هه­سته وه­ک شــێری ژیان
ڕاکه مـــه­یدان بۆ به­جێ هێـــنانی مافی نیشـــتمان
ڕۆلـه­که­ی سـوڵتان "صلاح الدین" نه­خۆی گۆڵی که­سان
ڕوکنی ئێمان خوشــــه ویستی نیشــتمانه بێ­گـــومان
         لاوی کـــوردم خۆت نه­که­یته داری ده­سـتی دوژمـــنت
         دوژمـــنت نه­ت باته مه­یدان بۆ برای خــۆ کوشـتنت

***

 

 

 

کــورده قـــه­ت نه­نوی به لایه­ی دژمنی عــــه­یاره­وه
شـــیری دژمن تێکه­ڵه حه­تــمه­ن بـــه­ژاری مــــاره­وه
ڕه نگ نـــه که ی داوێــنی نامـــوست به له که ی عاره وه
نیشـــتمانت دایـــکته نه­ی­ده­ی به­ده­س ئه­غــــیاره­وه
         ڕه­نـــجی باو باپیری تۆ ئه­م نیشــــتمانه­ی دابــــــه­تـــۆ
         کـــورده وریـــا­بی نه­کــه­ی باپــــیره­کانت ڕه­نـــجه­ڕۆ

***

کورده‌ دین و نیشتمانه مایه‌ی به‌رزی ژ‌ینـی تۆ
دوژمنـی هه‌ر دوکیــانه‌ دوژمنــی بێ‌دینـی تۆ
هه‌ر بژی تۆ و نیشتمانت، هه‌ر بژی ئایینـی تۆ
با له‌داخـا شه‌ق ببا به‌دخـاهی تۆ، به‌دبینی تۆ
         هه‌سته ‌سا، هه‌روه‌ک تریشقه‌ ریشه‌که‌ن که‌ دوژمنت
         تا به‌ فێــــڵ و گـه‌ڕ له‌ ریشـــه‌ی ده‌رنه‌هێـنــــاوه‌ بنــت